ڕاپۆرتعێراقكوردستانهەواڵ

عێراق لە چەمچەماڵ بەندینخانەیەک دەکاتەوە

عێراق لە چەمچەماڵ بەندینخانەیەک دەکاتەوە

باسک نێت
وەزارەتی دادی عێراق کردنەوەی بەندینخانەی چەمچەماڵی لە مانگی داهاتوودا راگەیاند.

موڕاد ساعدی بەڕێوەبەری بەشی راگەیاندنی وەزارەتی دادی عێراق بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاندووە، بەندینخانەکەی چەمچەماڵ نزیکەی 20 ساڵە داخراوەو دوای نۆژەنکردنەوەی بەپێی پێوەرە نێودەوڵەتییەکان مانگی داهاتوو دەکرێتەوە.

دەشڵێت ، مەبەست لەکردنەوەی بەندینخانەکە کەمکردنەوەی لۆد قەرەباڵغییەکانی نیو بەندیخانەکانی دیکەیە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، بەندینخانەکە باشترین کامێرای چاودێری بۆ دابینکراوە دۆخی ئەمنیشی زۆر پتەو کراوە، ئەمە وێڕای ئەوەی سیستمی گەرمی و ساردی بۆ دابێنکراوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close