
سكاڵاكەى ترەمپ لەسەر رۆژنامەی نیویۆرك تایمز رەتكرایەوە
باسک نێت
دادوەرێکی فیدراڵی، داوایەکی یاسایی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریکای لە دژی رۆژنامەی “نیویۆرک تایمز” رەتكردەوە، كە رۆژنامەكەی تۆمەتبار كردبوو بەوەی چەندین ساڵە دژایەتی دەكات و داوای (15) ملیار دۆلاری وەک قەرەبوو کردبوو.
دادوەر ستیڤن میریدای، لە دادگای ناوچەی فیدراڵی ناوچەی ناوەڕاستی فلۆریدا، داواكەی بە نەشیاو و رێگەپێنەدراو داناوەو رونیکردووەتەوە، سکاڵاکە گونجاو نییە لەگەڵ رێسا فیدراڵیەکان کە مەرجداری كردووە، داوای پێشكەشكراو دەبێت کورت و روون و راستەوخۆ بێت بۆ تۆمەتەکان.
مێریدا ئاماژەی بەوەشکردووە: ئەو داوایەى ترەمپ پێشكەشی كردووە ٨٥ لاپەڕەییە، تەنها دوو تۆمەتی ناوزڕاندن لەخۆدەگرێت، یەکەمیان لە لاپەڕەی ٨٠ و دووەمیان لە لاپەڕەی ٨٣دا هاتووە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە



