ئابووریكوردستانهەواڵ

بە فەرمی ئەمڕۆ دەروازەی تەوێڵە دەکرێتەوە

وەزارەتی دارایی بە فەرمی بڕیاریدا دەروازەی تەوێلە لەسنورى پارێزگاى هەڵەبجە بە ڕووی جموجوڵە بازرگانییەکاندا بکاتەوە.

ساماڵ عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری گشتی گومرگى هەرێم، لە نوسراوێکدا بە فەرمی کردنەوەی دەروازەی تەوێڵەى بە ڕووی جموجوڵە بازرگانیەکاندا راگەیاند.

لە بڕیارەکەدا کە ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی گومرگى پارێزگای سلێمانی کراوە، ئاماژە بەوە دەکات لە ئەمڕۆ ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٠ دەروازەی تەوێڵە دەکرێتەوە و جوڵەی بازرگانی دەستپێبکاتەوە.

لەنوسراوەکەدا داواشکراوە، سەرجەم ڕێنماییە تەندروستییەکانی تایبەت بە خۆپارێزی لە ڤایرۆسى کۆرۆنا لەدەروازەکە پەیڕە و بکرێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close