
شۆفێرانى دەروازەی پشتە لە هەڵەبجە گردبوونەوە و داواى کردنەوەى مەرزەکە دەکەن.
نوێنەرى شۆفێران و بازرگانان رایگهیاند، گردبوونەوەکەیان بۆ کردنەوەى دەروازەکەیە، نزیکەى 800 شۆفێرن، بەڵێنیان لە پارێزگارى هەڵەبجە وەرگرتووە رۆژى پێنج شەممە دەروازەکە دەکرێتەوە.
وتیشى: چوارشەممەى داهاتوو ژوورى ئۆپەراسیۆنەکانى هەڵەبجە کۆدەبنەوە و لە کۆبوونەوەکەدا بڕیارى کردنەوەى دەروازەکە دەدرێت، بەڵام دەروازەى پشتە پێویستى تەندروستى هەیە دواى دابینکردنى ئەو پیداویستیانە دەرگاى دەروازەکە بە ڕووى شۆفێراندا دەکرێتەوە.
گردبوونەوەکەى شۆفێران و بازرگانانى مەرزى پشتە دواى ئەوە دێت، ئەمڕۆ بە فەرمى و بە بڕیارى حکومەتى هەرێم دەروازەی تەوێڵە بە ڕووی جموجوڵە بازرگانیەکاندا کرایەوە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە