عێراقهەواڵ

پەرلەمانی عێراق یاسای هەڵبژاردنەکان تاووتوێدەکات

ئەمڕۆ شەممە 26/9/2020، پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە و بڕیارە یاسای هەڵبژاردنەکان تاووتوێبکات.

بەپێی بەرنامەی کاری  کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق، دانیشتنەکە تایبەت کراوە، بە تەواوکردنی گفتوگۆ ده‌ربارەی بازنەکانی هەڵبژاردن، لە پڕۆژە یاسای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران.


راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری هەڵبژاردنه‌كان رایگەیاند “دەبێت پرۆسەی هەڵبژاردن لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە سەرپەرشتی بکرێت، بە مەرجێک سەروەری عێراق پارێزراوبێت، هەروەها رەتیکردەوە، هیچ ناکۆکییەک لەنێوان حکومەت و پەرلەمان، لەسەر کاتی دیاریکراوی هەڵبژاردنی پێشوەختە هەبێت.


لە کۆتایی مانگی تەممووزی ئەمساڵ، مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختەی دیاریکرد و رایگەیاند، رۆژی 6ـی حوزەیرانی 2021 هەڵبژاردنی پێشوەختە دەکرێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close