
ڕاگرتنی نەوتی هەرێمی کوردستان 25 ملیار دۆلار زیانی لە عێراق داوە
باسک نێت
بە هۆی ڕاگرتنی نەوتی هەرێمی کوردستانەوە نزیکەی 25 ملیار دۆلار زیان لە ئابووری عێراق کەوتووە و وەزیری دەرەوەش پێشبینی دەکات لەم هەفتەیەدا هەناردەکردن دەستپێبکاتەوە.
فوئاد حسێن، جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ئابووری:
عێراق بە هۆی ڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستانەوە 22-25 ملیار دۆلار زیان لێکەوتووە.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە تا شوباتی ڕابردوو بڕی زیانەکە بە 19 ملیار دۆلار مەزەندە دەکرا.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




