
بەپێی زانیارییەکان، دوای هەوڵێکی زۆر، بڕیارە بەم نزیکانە بەغدا بڕێکی تری پارە بۆ جووتیارانی هەرێم رەوانە بکات.
باسک نێت
ئەمساڵ نزیكەی 700 هەزار تەن گەنم لە جووتیارانی هەرێم وەرگیراوە، لە بەرامبەردا پێویستە بەغداد 500 ملیار دینار بۆ هەرێم بنێرێت، بەڵام دوای نزیكەی چوار مانگ تەنیا 212 ملیار بە چەند قۆناغێك نێردراوە و هێشتا 228 ملیار دینار ماوە بنێردرێت.
هاوکات، ئەندامێکی لیژنەی كشتوكاڵی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقیش دەڵێت: “هەردوو وەزارەتی دارایی و وەزارەتی بازرگانیی عیراق بەڵێنیان داوە بەر لە كۆتایی ئەم مانگە بڕی 200 ملیار دیناری دیكە بۆ جوتیاران رەوانە بکەن”.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە