عێراقهەواڵ

پڕۆژەی یاسای حەشدی شەعبی نەخرایە بەرنامەی کاری پەرلەمانەوە

پڕۆژەی یاسای حەشدی شەعبی نەخرایە بەرنامەی کاری پەرلەمانەوە

باسک نێت

نووسینگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق،

بڕیارە شەمەی داهاتوو پەرلەمان كۆببێتەوە، لە كۆبوونەوەكەدا دەنگ لەسەر ڕێكخستنی یاسای وزەی نوێبووەوە دەدرێت، هەروەها دەنگ لە سەر یاسای ئازادی ڕادەربڕین و خۆپیشاندانی مەدەنی دەدرێت.

هەر لە دانیشتنەكەدا خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژە یاسای پاراستنی ژینگە دەكرێت، هەروەها دەنگ لەسەر پێشنیاریی هەموواری یاسای یەكسانكردنی بڕوانامەی زانستی عەرەبی و بیانی دەدەرێت

بڕیارە دانیشتنەكە كاتژمێر ١ـی پاشنیوەڕۆ دەست پێ بكات.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ئەمریکا فشاری توندی لە محەمەد شیاع سوودانی کردووە پرۆژە یاسای حەشدی شەعبی دەنگی لەسەر نەدرێت

 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close