جیهانعێراقهەواڵ

کۆبونەوەی لوتکەی نێوان عێراق و میسر و ئوردن بەڕێوەدەچێت

ئەمڕۆ لە وڵاتی ئوردن کۆبونەوەی لوتکەی نێوان عێراق و میسر و ئوردن بەڕێودەچێت گفتوگۆ لەسەر چەند تەوەرێکی ستراتیژی نێوانیان دەکەن.

بڕیارە هەریەکە لە شا عەبدوڵا پاشای ئوردن و مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق و عەبدولفەتاح سیسی سەرۆک کۆماری میسر بەشداری بکەن.

لە کۆبونەوەکەدا تاوتوێ هاوکاری ئابوری نێوان هەرسێ وڵات و وەبەرهێنان و بازرگانی هاوبەش بکرێت.

بڕیاربوو کۆبونەوەکە رۆژی یەکشەممەی ڕابردوو ئەنجامبدرێت بەڵام بەهۆی توشبوونی وەزیری پەیوەندییەکانی عێراق بە کۆرۆنا دواخرا بۆ رۆژی سێ شەممە.

یەکەم کۆبونەوەی لوتکەی نێوان هەرسێ وڵات لە رۆژی 19 ی ئازاری ساڵی ڕابردوو بەڕێوەچوو کە ئەوکات عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق بوو.

بیرۆکەی لوتکەکە ساڵی ڕابردوو لە کۆبونەوەی گشتی ساڵانەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک لەلایەن شای ئوردنەوە پێشکەش کرا و هەر ئەوکات لەلایەن بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمارو عەبدولفەتاح سیسیەوە پێشوازی لێکراو پەسەندکرا.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close