كوردستانهەواڵ

گرێبەستی کارکردنی کۆمپانیایەکی گەورە لە کێڵگەی کۆرمۆر هەڵوەشێنرایەوە

گرێبەستی کارکردنی کۆمپانیایەکی گەورە لە کێڵگەی کۆرمۆر هەڵوەشێنرایەوە

باسک نێت

کۆمپانیای دانە غازی ئیمارات

کۆمپانیای پێرل لە 19ی ئابی 2024، ڕایگەیاندووە بە هۆکاری سست و خاوی لە جێبەجێکردنی ئەو ئەرکانەی بەگوێرەی ڕێککەوتنی لەسەر کرابوو، گرێبەستەکەی لەگەڵ کۆمپانیای ئینێرفلێکس کۆتایی پێ هێناوە.

لاوازیی کارکردن بەشێوەیەکی ڕیشەیی کاریگەریی لەسەر توانای کۆمپانیای ئینێرفلێکس هەبووە بۆ ئەوەی نەتوانێت لە کاتی دیاری کراودا پابەندی جێبەجێکردنی گرێبەستەکە بێت، ئەمەش بووە هۆی دواکەوتنی کارەکانی پەرەپێدانی پرۆژەی کۆرمۆر 250 لە هەرێمی کوردستان. هەربۆیە کۆمپانیای پێرل پترۆلیۆم ناچار بوو ڕاستەوخۆ دەستێوەردان بکات لە پێناو ئەوەی پرۆژەکە لە کاتێکی گونجا و بە سەرکەوتوویی جێبەجێ بکرێت.

“کۆمپانیای پێرل بۆ پارێزگاری لە بەرژەوەندییەکانی کۆمپانیای پێرل پترۆلیۆم، خاوەن پشکەکان و خەڵکی کوردستان کۆتایی بە گرێبەستی کۆمپانیای ئینێرفلێکسی هێناوە، ئەم هەنگاوەشی بۆ گەڕاندنەوەی پرۆژەکەیە بۆ سەر ڕێڕەوی ڕاست و تەواوبوونی لە کاتێکی گونجاودا”.

هەموو مافەکانی کۆمپانیای پێرل، بە داواکارییەکانی قەرەبووکردنەوەی زیانەکانیشەوە بە گوێرەی گرێبەستی مۆرکراو پارێزراوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close