سنووری پارێزگای سلێمانی بۆردمانکرا
بەرەبەیانی ئەمڕۆ، سوپای تورکیا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، بۆردوومانی سنووری شارباژێری لە پارێزگای سلێمانی کرد.
باسک نێت
بە پێی زانیارییەکان، سوپای تورکیا چەند جارێک هەردوو گوندی قامیش و گەڵاڵەیان لە سنووری ناوچەی شارباژێڕی سلێمانی بۆردومان کردووە.
تا ئێستا دەزگا ئەمنیەکان لەبارەی ڕووداوەکەوە هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان بڵاونەکردووەتەوە و تا ئێستاش زەرەر و زیانەکانی بۆردومانەکە نەزانراوە
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە