جیهانهەواڵ

ئیسرائیل بە هەماهەنگی ئەمریكا بێتەلەكانی حزبوڵای تەقاندووەتەوە

دەستەی پەخشی ئیسرائیل:
ئیسرائیل بە هەماهەنگی ئەمریكا بێتەلەكانی حزبوڵای تەقاندووەتەوە

باسک نێت
دەستەی پەخشی فەرمی ئاشكرایدەكات، تەلەئەبیب هەماهەنگی كردووە لەگەڵ واشنتۆن لەبارەی تەقینەوەی ئامێرە بێتلەكانی پەیوەندیكردن، كە حزبوڵای لوبنان بەكاریهێناوە، ئەوە لەكاتێكدایە، پێشتر واشنتۆن ئەو دەنگۆیانەی رەتكردووەتەوە.

سەرچاوەكە دەڵێت: لەماوەی ئەم (24) كاتژمێری رابردوودا، یوئاف گالانت، وەزیری بەرگری ئیسرائیل، لەگەڵ لوید ئۆستن، هاوتا ئەمریكییەكەی، دووجار بە تەلەفون گفتوگۆیان كردووە، جاری یەكەمیان چەند خولەكێك بووە پێش ئەنجامدانی شەپۆلی یەكەمی تەقینەوەی ئامێرە بێتەلەكانی (پەیجەر) لە لوبنان، جاری دووەمیش پێش شەپۆلی دووەمی تەقینەوەكانی دوێنی بووە لە لوبنان.
ئەوە لەكاتێكدایە، ئەمریكا رەتیكردووەتەوە تێوەگلابێت لە تەقینەوەی ئامێرە بێتەلەكانی حزبوڵاو، دەڵێت: زانیاریشی نەبووە پێش رودانی تەقینەوەكان.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close