عێراقكوردستانهەواڵ

وەزارەتی دارایی عێراق: پابەندین بە دابینكردنی موچەی موچەخۆران لەكاتی دیاریكراوی خۆیدا

وەزارەتی دارایی عێراق:
پابەندین بە دابینكردنی موچەی موچەخۆران لەكاتی دیاریكراوی خۆیدا

باسک نێت
وەزارەتی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت: ئەو دەنگۆیانەی بەم دواییە لەلایەن هەندێك لە كەسایەتیەكانەوە باسكراوە، سەبارەت بەوەی وەزیری دارایی رایگەیاندووە، لەمانگەكانی ئایندەدا توانای دابەشكردنی موچەیان نابێت، بەتەواوی دورە لە راستیەوە، وەزیری دارایی لێدوانی لەوشێوەیەی نەداوە.

وەزارەتی دارایی، پابەندبونی تەواوی خۆی دووپاتدەكاتەوە بە خەرجكردنی موچەی فەرمانبەران لە كاتی دیاریكراوی خۆیدا، بە فەرمانبەران و خانەنشینان و چاودێری كۆمەڵایەتی و هێزە ئەمنیەكان بە حەشدی شەعبیشەوە، بەگوێرەی یاسا و سیستمە كارپێكراوەكان.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close