عەباس عراقچی:
تیرۆری ئابوری ئەمریکا هەڕەشە لە ئابوری جیهانی و سەروەری سەرجەم وڵاتانی جیهان دەكات
باسک نێت
عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، ئەوەی پێی دەوترێت “رۆژی سەرکەوتنی ئابوری” تەنها هەولێكە بۆ لابردنی چاوەكان لەسەر قەیرانی ناوخۆییەكانی ئەمریکا، قەرزی بێ وێنەو بەرزبوونەوەی تێچووی سوود.
عراقچی لە سەكۆی “ئێكس” نوسیویەتی، دەستگرتن بە سیاسەتی شکستخواردوو تەنیا دەبێتە هۆی شکستی زیاترو توندكردنی دوژمنایەتی ئێرانییەکان، تیرۆری ئابوری ئەمریکا هەڕەشە لە ئابوری جیهانی و سەروەری سەرجەم وڵاتانی جیهان دەكات.
قسەكانی عراقچی دوای ئەوەدێت، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا گەورەترین ئۆپراسیۆنی ئابوری و گۆشەگیركردنی دژی ئێران راگەیاندو هەڕەشە لەو وڵاتانەش كرد كە هەوڵی هاوكاری دەدەن و وتی، روبەڕوی سزای توند دەبنەوە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




