كوردستانهەواڵ

بزووتنەوەی ئیسلامی:خۆ ئەگەر ناشتوانن مووچە دابەش بکەن و گوزەرانی خەڵک خۆشبکەن دەکرێ گیانی هاوڵاتیەکانتان بپارێزن.

د. عبداللە وەرتی، وتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامی ئەمڕۆ شەممە ۲۰ی حوزەیرانی ۲۰۲۰، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا سەبارەت بەو هێرشانەی دەکرێنە سەر هەرێمی کوردستان رایگەیاند: “ئەوەی لە سنوورەکانی هەرێمی کوردستان روو دەدات لەلایەن وڵاتانی دراوسێوە، مایەی نیگەرانی و دڵەڕواکێیەکی گەورەیە بۆ ئێمەو دانیشتووانی ناوچەکەو کوردستان بەگشتی، کەبۆتە هۆی گیان لە دەستدانی ژمارەیەک خەڵکی سڤیل و بێ تاوان”.
وتیشی: “پێویستە بە زووترین کات حکومەتی هەرێمی کوردستان و لایەنە پەیوەندیدارەکان و حزبە دەسەڵاتدارەکان ئەو خوێن بەر بوونەی ناوچە سنوورییەکان رابگرن و فشار دروست بکرێت لەسەر ئەوانەی کە هیچ بەزەیی و ویژدانێکیان بەرامبەر بە کوردستان نییە کە ساڵانە بێ رەحمانە دەیان خەڵکی بێ تاوان دەکەنە ئامانج و شەهیدو برینداریان دەکەن”.
ئاماژەی بەوەشکرد: “خۆ ئەگەر ناتوانن مووچە دابەش بکەن و گوزەرانی خەڵک خۆشبکەن دەکرێ گیانی هاوڵاتیەکانتان بپارێزن”.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close