عێراقكوردستانهەواڵ

زانیاری نوێ لە بارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان

زانیاری نوێ لە بارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان

بەرپرسێکی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، بە بڕیاری سەرۆکوەزیرانی عێراق لە چەند رۆژی داهاتودا پارە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تەرخان دەکرێت و کۆمیسیۆن ئامادەیە بۆ ئەنجامدانی پرۆسەکە لە وادەی دەستنیشانکراوی خۆیدا و ئەگەر لایەنە پەیوەندیدارەکانیش وادەکەی دوابخەن، ئەوکات کۆمیسیۆن لە رێگەی فەرمانگە پەیوەندیدارەکانییەوە مامەڵە لەگەڵ وادەی ئەنجامدانی پرۆسەکە دەکات.

حەسەن قەباس، ئەندامی تیمی راگەیاندنی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، رایگەیاند “ماوەی دو مانگە خشتەی کارەکانی تایبەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانمان دەستیپێکردوە و قۆناغی داهاتوش لەبارەی كاندیدەكانەوە دەبێت و دەرگای تۆمارکردنی لیست و هاوپەیمانێتییەکان دەکرێتەوە”.
لەبارەی تەرخانکردنی پارەش بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن، قەباس وتی: “لە چەند رۆژی رابردودا سەرۆکوەزیران ئەو داوایەی ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران کرد بۆ تەرخانکردنی پارەی پێویست بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، پێموایە ئەم بابەتە لە چەند رۆژێکدا یەکلادەبێتەوە”.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close