بۆیەکەمجارە لە ناوچەی سەوزی بەغدا هێرش کرایەسەر ئەمریکا
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، دەنگی چەند تەقینەوەیەک لە نزیک باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ناوچەی سەوزی بەغدا بیسترا و بەگوێرەی چەند گرتە ڤیدیۆیەک کە بڵاوکراونەتەوە، زەنگی ئاگادارکردنەوە لێدراوە.
تاوەکو ئێستا باڵیۆزخانەی ئەمریکا هیچ لێدوانێکی فەرمیی لەو بارەیەوە نەداوە و دیار نییە سیستمی بەرگریی ئەمریکا کاری بەرپەچی هێرشەکەی داوەتەوە یاخود نا.
ئەوە لەکاتێکدایە، شەوی پێنجشەممە، جێگری وتەبێژی پێنتاگۆن دەڵێت، لە 17ی تشرینی یەکەمەوە 78 هێرش بە درۆن و مووشەک کراونەتە سەر هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و سووریا.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە