جیهانهەواڵ

لەبارەی دەستپێکردنەوەی گەشتی عەمرە بڕیاردرا

ئەنجومەنی وەزیرانی سعودیە بڕیاریداوە لەرێگەی گرتنەبەری ژمارەیەک رێکاری خۆپارێزی کە نزیک بێت لەو رێکارانەی کە لە مەراسیمی حەجی ئەمساڵ گیرانەبەر، جارێکی دیکە گەشتی عەمرە دەستپێبکاتەوە.
رۆژنامەی (الوطن)ی سعودی لە زاری سەرچاوەیەکی باڵا لە حکومەتی وڵاتەکەیەوە بڵاویکردەوە، لیژنەیەکی باڵا بۆ تاوتوێکردنی پرسی دەستپێکردنەوەی گەشتی عەمرە دروستکراوە و بەگوێرەی زانیارییەکان لیژنەکە بەباشی دەزانێت لەسەرەتادا گەشتی عەمرە بۆ موسڵمانانی ناوخۆی وڵاتەکە ئاسایی بکرێتەوە و ئەگەر رێکارەکان سەرکەوتو بوون، بۆ موسڵمانانی وڵاتانی دیکەش ئاساییدەکرێتەوە.
سەبارەت بە رێکارە خۆپارێزییەکانیش باس لەوەکراوە، پێویستە ژمارەی ئەو کەسانەی عەمرە دەکەن دیاریکراوبێت، لە مەراسیمەکەدا نێوانیان هەبێت، ئەرکە ئاینییەکانیان دەبێت بە رێکاری خۆپارێزی بکرێت هەروەها دەبێت عەمرەکاران پشکنینی تایبەت بە کۆرۆنا بکەن.
حکومەتی سعودیە لەسەرەتای مانگی ئازاری ئەمساڵەوە و دوای بڵاوبونەوەی کۆرۆنا، پێدانی ڤیزەی بە هاوڵاتیانی دەرەوەی وڵات بۆ گەشتی عەمرە راگرت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close