جیهانعێراقكوردستانهەواڵ

سوودانی:سەردانەکەی سەرۆککۆماری تورکیا بۆ عێراق سەردانێکی بەرهەمدار دەبێت

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەبارەی سەردانەکەی رەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ عێراق ڕایگەیاند: ” سەردانەکەی سەرۆککۆماری تورکیا بۆ عێراق سەردانێکی بەرهەمدار دەبێت. بۆ یەکەمجارە خواست بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لە نێوان هەردوو وڵاتدا بەدی دەکرێت”.

باسک نێت

دەشڵێت، ڕێگە نادەن خاکی عێراقی بۆ هێرشکردنە سەر تورکیا بەکاربهێندرێت و جەختی لەوە کردەوە کە تاوتوێی چارەسەرکردنی کێشەی ئاو لەگەڵ سەرۆککۆمار ئەردۆغاندا دەکەن.

لە چەند رۆژی ڕابردوودا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لایەنی عێراقی بایەخێکی زۆر بە سەردانەکەی بۆ عێراق دەدات و بە سەردانەکەش پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و عێراق دەگەیەنرێتە ئاستێکی نوێ.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close