
وەزیرى گواستنەوەى عێراق دەستپێکردنەوەى گەشتەکانى هێڵى ئاسمانى عێراقى بۆ ئێران راگەیاند.
ناسر حەسەن شبلى، وەزیرى گواستنەوەى عێراق رایگەیاند، گەشتە ئاسمانیەکانى هێڵى ئاسمانى عێراق بۆ تاران و مەشهەد دەستپێدەکاتەوە.
راشگەیاندوە، دەستپێکردنەوەى گەشتەکان دواى ئەوەدێت کە رەزامەندى دەسەڵاتى فرۆکەوانى ئێرانیان بۆ ئەنجامدانى گەشتى ئاسمانى راستەوخۆ لە فڕۆکەخانەکانى بەغدا و نەجەفەوە بۆ فرۆکەخانەکانى تاران و مەشهەد و بەپێچەوانەوە وەرگرتوە.
ئەوە لەکاتێکدایە رۆژى(25) ئەیلولى رابردو دەسەڵاتى فڕۆکەوانى عێراق گەشتە ئاسمانیەکانى بۆ ئێران ڕاگرت.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە