جیهانهەواڵ

عەباس عراقچی:  سەندنی باج لە گەرووی هورمز زۆرەملێیە؛ چيتر گەرووەكە ناگەڕێتەوە بۆ دۆخی پێش جەنگ

عەباس عراقچی:
سەندنی باج لە گەرووی هورمز زۆرەملێیە؛ چيتر گەرووەكە ناگەڕێتەوە بۆ دۆخی پێش جەنگ

باسک نێت
عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفیزیۆینیدا:

داواکارییەکانی ئەمریکا سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی لەم قۆناغەدا بەتەواوی قبوڵنەکراو بوو لەلای ئێمە.
کۆتایی هێنان بە شەڕ بەپێی رێککەوتنەکە بە مانای کشانەوەی ئیسرائیل لە ناوچە داگیرکراوەکانی باشوری لوبنان، ئەمەمان راشكاوانە بۆ لایەنی بەرامبەر روونکردووەتەوە.

ئەم رێککەوتنە نەیاری هەیە، لە پێشەنگییاندا رژێمی ئیسرائیل، کە بەدوای بیانوو و دەرفەتدا دەگەڕێت بۆ تێکدانی.
ئەگەر خۆمان رادەستی هەڕەشەکانی هێرشکردنە سەر ژێرخانمان بكردایە، ئەوا زۆر پێشتر ئەوەمان دەکرد.

پەیاممان بۆ لایەنی بەرامبەر نارد کە هەڕەشەکان ئەنجامی پێچەوانەیان دەبێت، ئەگەر بیانەوێت پەنا بۆ شەڕ ببەن، ئێمە لەوپەڕی ئامادەباشیدان.
باج لەسەر خزمەتگوزارییەكان لە گەرووی هورمز دەسەپێندرێت؛ ئەم خزمەتگوزاریانە چیتر بەخۆڕایی نابن.

ئەم خاڵە گرنگە پشتڕاستکراوەتەوە: پێدانی باج زۆرملێیە.
گەرووی هورمز بێ گومان لە ژێر سەروەری ئێران و عوماندایە. لە گەرووی هورمز هیچ ڕێڕەوێکی ئاوی نێودەوڵەتی نییە.

ساڵانێکی زۆرە ئەم رێڕەوی ئاوە بەڕووی هەموو کەشتییەکدا کراوە بووە.
ئێران و عومان ئاسایشیان گەرەنتی کردووە و خزمەتگوزاری پێویستیان پێشکەش کردووە، تا ئێستا هەموو خزمەتگوزارییەکان بەخۆڕایی بوون.

بەڕێوەبردنی گەرووی هورمز لە داهاتوودا وەک جاران نابێت.
هیچ کەسێک ناتوانێت دژایەتی سەروەری ئێران و عومان بکات لەسەر گەرووەکە.

بەڕێوەبردنی گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ سیستمی پێش جەنگ.
ئێمە مامەڵە لەگەڵ ئەو لایەنانە دەکەین لە ئەمریکا کە بەڵێنەکانیان جێبەجێ ناکەن؛ دەبێت رێگری بکەین لە خۆدزینەوە لە ئەرکەکانیان.

جیاوازی ئەمجارە بە بەراورد لەگەڵ ڕێککەوتنەکانی پێشوو ئەوەیە کە هێشتا نەگەیشتووینەتە ڕێککەوتنی کۆتایی؛ ئەمە تەنها هەنگاوی یەکەمە، یان قۆناغی یەکەمە.

ئەگەر ئەو رێککەوتنانەی لە قۆناغی یەکەمدا کراوە جێبەجێ نەکرێن، ناچینە قۆناغی دووەم.
پێویستە پێشبینی کێشە و ئاڵۆزییە جۆراوجۆرەکان بکەین لە جێبەجێکردنی رێککەوتنەکەدا لە لایەنی بەرامبەرەوە.

بەپێی ئەو یاداشتی لێکتێگەیشتنە، سەروەت و سامانی بلۆككراوی ئێران لە کاتی واژۆکردنیدا ئازاد دەکرێت.

جارێکی تر ڕێگە نادرێت پارەكانمان بلۆك بكرێتەوە.
پلانی ئاوەدانکردنەوە دانراوە بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو زیانانەی بەر ئێران بەرکەوتووە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close