كوردستانهەواڵ

هیچ گرفتێکی نرخی شتومەک و خۆراک لە مانگی ڕەمەزان دروست نابێت.

باسک نێت – سلێمانی

قائیمقایمی سلێمانی دەڵێت، بەراورد بەساڵی رابردوو نرخەکان دابەزیون، یەکێتی هاوردە و نارنکاران رایگەیاند، بڕێکی زۆر لە ئاژەڵ و گۆشتی سور هاوردەی بازاڕەکان دەکەین. دەشڵێت، لەمانگی رەمەزاندا نرخەکن دادەبەزن

لەکۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا، مستەفا عەبدولرەحمان سەرۆکی یەکێتی هاوردەو هەناردەکانی سلێمانی رایگەیاند، نرخی گۆشتی سور و مریشک لە مانگی ڕەمەزاندا دادەبەزێت و هیچ گرفتێکی نرخی شتومەک و خۆراک لە مانگی ڕەمەزان دروست نابێت.

لای خۆشیەوە ئاوات محەمەد قائیمقایمی سلێمانی وتی، نرخی زۆربەی کاڵا و خۆراکەکان لە بازاڕدا جێگیرە و هیچ مەترسیەک لەسەر بەرزبوونەوەی نرخەکان نییە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close