عێراقهەواڵ

عه‌بدولئه‌میر شه‌مه‌ری، وه‌زیری ناوخۆی عێراق نه‌یتوانی ده‌نگ بدات

ه‌یانی ئه‌مڕۆ کارمەندانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رێگرییان لە عەبدولئەمیر شەمەری، وەزیری ناوخۆی عێراق كرد له‌ دەنگدانی گشتیدا ده‌نگبدات، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌بو ناوبراو له‌ ده‌نگدانی تایبه‌تدا به‌شداری بكردایه‌.

سەرچاوەیەک له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق رایگه‌یاند، عەبدولئەمیر شەمەری، وەزیری ناوخۆی عێراق بەیانی ئەمڕۆ گەیشتە بنکەی دەنگدان لە هۆتێل ڕەشید لە ناوەڕاستی بەغدا بە مەبەستی دەنگدان، بەڵام کارمەندانی كۆمسیۆن رێگرییان لێکرد بە بیانوی ئەوەی مافی ئەوەی هەیە تەنها دەنگ بدات لە دەنگدانی تایبەتدا، کە تایبەتە بە هێزە ئەمنییەکان.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوشەممە پڕۆسەی دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردن ئەنجومەنی پارێزگاکان لە 15 پارێزگای عێراق دەستیپێکرد، هاوکات شەممەی رابردو پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان بۆ ئەندامانی هێزە ئەمنییەکان و ئاوارەکان و زیندانیان ئەنجامدرا.

لەسەرەتای مانگی (حوزەیران/6)ی رابردو، ئەنجومەنی وەزیران ڕۆژی (18ی کانونی یەکەم/12)ی 2023ی وەک وادەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگا و قەزاکان بۆ ساڵی 2023 دیاریکرد.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close