ئابووریجیهانكوردستانهەواڵ

ژووری بازرگانی تاران داوایەک ئاراستەی ژووری بازرگانی هەولێر دەکات

باسک نێت

ژووری بازرگانیی تاران ئەمڕۆ دووشەممە 22-01-2024 راگەیێندراوێکی لەبارەی داواکاری بۆ بایکۆتکردنی کەلوپەلی ئێرانی لەلایەن ژووری بازرگانیی هەولێرەوە بڵاوکردەوە، تێیدا هاتووە، راگەیێندراوی ژووری بازرگانیی هەولێر لەبارەی بایکۆتکردنی کەلوپەلی ئێرانی “زۆر جێگەی داخە.”

ژووری بازرگانیی تاران دەڵێت، “ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان لە ئەم ساڵی هەتاویدا نزیکەی سێ ملیار دۆلار بووە، نابێت هەنگاوێک بنێن زیان بە پەرەسەندنی پەیوەندیی ئابووریی نێوان دوو لایەن بگەیێنێت.”

ژووری بازرگانیی تاران ئاماژەی بەوە داوە، ئەوە یەکەمجار نییە هەوراز و نشێوی جیهانی سیاسەت، ئیرادەی دوو لایەن بۆ بەردەوامیی پەیوەندیی ئابووری لەمێژینەیان تاقی دەکاتەوە و داوا لە ژوورە بازرگانییەکانی عێراق، بەتایبەت پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دەکات، گوێ بە هەوراز و نشێوە کاتییەکان نەدەن و هاوردەکردن و بەکارهێنانی کەلوپەلی ئێرانی بایکۆت نەکەن.

وەکو کاردانەوەیەک دژی هێرشی ئێران بۆ سەر هەولێر، ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر لە 19-01-2024 لە راگەیێندراوێکدا داوای لە بازرگان و هاونیشتمانیانی هەرێمی کوردستان کرد، بایکۆتی هاوردەکردن و بەکارهێنانی کەلوپەلی ئێران بکەن و سەرجەم پەیوەندییە ئابووری و بازرگانیەکانیان لەگەڵ ئێران هەڵپەسێرن.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close