جیهانعێراقهەواڵ

گەنجینەی ئەمریكا چەند كەسایەتی و دامەزراوەیەكی عێراقی خستە لیستی سزاكانییەوە

بەپێی راگەیاندراوێك، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا كۆمپانیای فرۆكەوانی عێراقی ( فـــلای بەغداد )ی خستووەتە لیستی سزاكانییەوە بەتۆمەتی هاوكاری و پشتیوانیكردنی فەیـــلەقی قـــ.ودسی سەر بە ســـ.وپای پاســـ..ـــدارانی ئێران و هاوبەشەكانی لەناوچەكە.

بەپێی راگەیاندراوەكە، كۆمپانیاكە لەگەشتەكانیدا چەك و تەقەمەنی و چەكداری گروپەكانی نزیك لەئێـــ.رانی بۆ سوریا و لوبنان و عێراق گواستووەتەوە لەوانە گاردی كۆماری سوریا، حـــزب الـــ.لەی لوبنانی، كەتیبـــەكانی حـــ.زب اللـــ.ـــە، عەســـ.ائب اهـــ..ـــل الحـــ.ـــق.

ئەمریكا ئاشكرایكردووە كە بەشیر عەبدولكازم عەلوان شەبانی سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمپانیاكەیە.

هەر بەپێی راگەیاندراوەكە، پەرلەمانتار حسێن موئنیس بەهۆی پلان دانان بۆ رفانـــ.ـــدن و تیـــ..ـــرۆركردنی هاوڵاتیانی عێراق ناوی چوەتە لیستی سزاكانەوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close