
باسک نێت
مانگە دەستكردەكان دەریدەخەن كاركردن لە دامەزراوەی (فۆردۆ)ی ئێران بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم بەردەوامە، دامەزراوەیەك كە بەر لە هەفتەیەك ئەمریكا بە فڕۆكەی موشەكهاوێژی جۆری (B2) بەئامانجی گرت.
ئەم وێنانە كە لەلایەن (Maxar Technologies) گیراون، دەریدەخەن ئامێرێكی هەڵكەندن و ژمارەیەك كەس لە تەنیشت دەرەچەی باكور لەسەر گردەكەی سەروو كۆمەڵگە ئەتۆمییەكە راوەستاون؛ كە دەوێتە ژێر زەوییەوە.
هەروەك ژمارەیەك ئۆتۆمبیلی دیكەش لە بەشی خواردەوە گردەكە بینراون، كە لەسەر ئەو رێگای بۆ گەیشتن بە وێستگەكە دروستكراوە، ریزیان بەستووە.
وێنەكان كاركردن لە كونانە نیشان دەدەن كە بەهۆی هێرشەكەی ئەمریكاوە لەناو كۆمەڵگەی (فۆردۆ) دروستبوون.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




