تەندروستیجیهانعێراقكوردستانهەواڵ

چین کاروانی دووەمی هاوکارییە پزیشکییەکانی بۆ بەغدا و هەولێر دەنێرێت

کۆماری میللیی چین کاروانی دووەمی هاوکارییە پزیشکییەکانی تایبەت بە پەتای کۆرۆنا، بۆ عێراق (بە هەرێمی کوردستانیشەوە)، دەنێرێت.

جەواد موسەوی، پەرلەمانتاری عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، لە کۆبوونەوەیاندا لەگەڵ شاندە چینییەکە، پێیان راگەیاندووە، رۆژی7-4-2020 کاروانی دووەمی هاوکارییە پزیشکییەکانی چین دەگاتە عێراق.

جەواد موسەوی، کە ئەندامی لێژنەی تەندروستیی پەرلەمانە، هەروەها رایگەیاندووە، شاندە چینییەکە، کە لە پزیشک و پسپۆڕانی تەندروستی پێکهاتبوو، پێیان راگەیاندووە، وەزارەتی تەندروستیی عێراق سوودی لە توانای ئەوان وەرنەگرتووە، چونکە هەر خەریکی کاروبارە ئیداری و رۆتینییەکان بوون.

هەفتەی رابردوو چین بە ناردنی تیمی پزیشکی و کەلوپەلی و پێداویستیی پزیشکی بۆ رووبەڕووبوونەوەی پەتای کۆرۆنا، هاوکاریی عێراق و هەرێمی کوردستانی کرد.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close