جیهانعێراقهەواڵ

حزبوڵڵای عێراق ھەڕەشە لە ئەمەریكا دەكات

گرووپی کەتائیبی حزبوڵڵای عێراق، گومانی لە چۆڵکردنی ژمارەیەک بنکەی سەربازی لەلایەن ئەمەریکاوە هەیە و هەڕەشەی رووبەڕووبونەوەی سەربازی دەکات.

محەمەد موحیی، گوتەبێژی گرووپی چەکدارانی کەتائیبی حزبوڵڵای عێراق رایگەیاند “جووڵەی ئەم دواییەی هێزەکانی ئەمەریکا گوماناوین، ئەگەر بە تەواوی عێراق جێنەهێڵن، ئەوا رووبەڕوویان دەبینەوە”.

گوتەبێژەکەی حزبوڵڵا ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “هەنگاوەکانی ئەم دواییەی ئەمەریکا لە عێراق، چۆڵکردنی بنکە سەربازییەکان نییە، بەڵکو جارێکی دیکە بڵاوکردنەوەی هێزەکانە و ئامانجی دیاریکراو هەیە”.

ئەمە لە كاتێكدایە لەم ھەفتەیەدا ھێزەكانی ئەمەریكا لە بنكەی سەربازی (كەی وەن) لە كەركووك و بنكەكانی كۆشكی كۆماری لە مووسڵ كشاونەتەوە.

لەلایەكی دیكە بەگوێرەی ئاژانسی فرانس پرێس ئەمەریكا سیستمی پاتریۆتی لە ھەولێر و عەین ئەلئەسەد جێگیر كردووە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close