جیهانهەواڵ

ئێران ترسی لە جموجۆڵەكانی ئەمەریكا ھەیە

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایدەگەیەنێت، جموجۆڵەكانی ئەمەریكا لە عێراق، دەبێتە ھۆی تێكدانی ئاسایش ناوچە و دۆخەكە بەرەو دۆخێكی كارەساتبار دەبات.

ئەمڕۆ چوارشەممە عەباس موسەوی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیاندراوێكدا ئاماژەی بەوەكرد، جموجۆڵەكانی ئەمەریكا لە عێراق ئاڵۆزییەكان زیاتر دەكات و ناوچەكە بەرەو ناسەقامگیری و دۆخێكی كارەساتبار دەبات.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەشڵێ، بەپێی بڕیاری نەتەوە یەكگرتووەكان لەو دۆخە ھەستیارەی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا دەبێ وڵاتان، واز لە دروستكردنی ئاڵۆزی بھێنن، بەڵام ئەمەریكا خەریكە لە عێراق دۆخەكە ئاڵۆز دەكات.

ئەمە لەكاتێكدایە لە چەند رۆژی رابردوودا، ھێزەكانی ئەمەریكا چەند بنكەیەكی سەربازییان لە عێراق رادەستی سوپای عێراق كردەوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close