عێراقكوردستانهەواڵ

لەبارەی لیستی مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەران

باسک نێت

چاوەڕێدەکرێت ئەمڕۆ لیستی مووچەی مووچەخۆران ئامادەبکرێت و تەنیا لیستی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە ماوە بگاتە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ماڵپەڕی باسک نێت ، وەزارەتی دارایی هەرێم، هەموو وەزارەتەکان جگە لە وەزارەتی پێشمەرگە لیستەکانیان بۆ وەزارەتی دارایی ناردووە، وەزارەتیش بەشێوەی نووسراو و لەسەر سیدی و فلاش، ناوەکانی ئامادەکردووە تاوەکو ئەگەر وەزارەتی دارایی عێراق بە هەر جۆرێک ویستی، ئامادەبێت و یەکسەر بینێرێت بۆ بەغدا.

تا ئێستا وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی پێنج دیاڕ نییە و سەرچاوەیەکیش لە وەزارەتی دارایی دەڵێت، دابەشکردنی مووچە پەیوەستە بە وادەی ناردنی پارە لەلایەن بەغداوە، وتیشی ئێمە هەموو پابەندییەکمان جێبەجێ کردووە.”

هێشتا پارەی مووچەی مانگی چواری هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە نەنێردراوە و ئەمڕۆش قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران بە میدیاکانی ڕاگەیاند، کێشەی لیستی مووچەی هێزە ئەمنییەکان چارەسەر کراوە

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close