زانیاری نوێ لەسەر رووبەڕووبوونەوە لەنێوان هێزە ئەمنییەکان و چەند چەکدارێک
باسک نێت – کەرکوک
وتەبێژى پۆلیسى شارەکەش دەڵێت: لە رووبەڕووبوونەوەکەدا یەکێک لە داواکراوەکان کوژراوە و سێ کارمەندى هێزە ئەمنییەکانیش برینداربوون.
موقەدەم عامر نووری، وتەبێژی پۆلیسی کەرکووک وتی: ئاسایشی نیشتمانی زانیارییان لەسەر دوو چەکداری داعش لە گەڕەکی سێکانیانی کەرکووک هەبووە کە لەنێو ماڵێکدا بوون، دوای ئەوەی هێزە ئەمنییەکان گەمارۆیان داون، چەکدارەکان تەقەیان لە هێزەکە کردووە.
بە وتەی عامر نووری، دوای تەقەکردنی چەکدارەکان، هێزە عێراقییەکان وەڵامیان داونەتەوە و لە ئەنجامی پێکدادانەکەدا سێ ئەندامی هێزە ئەمنییەکان بە سووکی بریندار بوون.
دەربارەی چەکدارەکانیش ئاماژەی بەوەکرد، یەکێکیان کوژراوە و ئەوی دیکەش بە برینداری دەستگیر کراوە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە