لەهەرێم ڕۆژێك پشوو ڕاگهیهندرا
بەگوێرەی ڕۆژمێری فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی 2024 كە ڕۆژە پشوەكانی تێدا دیاریكراوە، ڕۆژی یەكشەممە داهاتو كە دەكاتە 15ی مانگی(ئەیلول/9) پشوی فەرمیە.
پشوەكە بەبۆنی یادی لەدایك بونی پەیامبەری ئیسلامەوەیە و ئەو ڕۆژە بە پشت بەست بە ڕۆژمێری كۆچی دیاریكراوە.
بەگوێرەی ڕۆژمێرەكە، پشوەكە سەرجەم دامو دەزگا فەرمیەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە