كوردستان
لەماوەی ئەمساڵدا لە هەرێمی كوردستان ٤٧ کرێکار گیانیان لەدەستداوە

باسک نێت
بەشی ئاماری دەنگی کرێکار
لەماوەی ئەمساڵدا لە هەرێمی كوردستان ٤٧ کرێکار گیانیان لەدەستداوە.
مەترسیداری دۆخی کرێکاران لەنەبوونی مەرجەکانی سەلامەتی شوێنیکار، نەبوونی پێداوویستیەکانی خۆپارێزی، پێنەدانی هوشیاری سەلامەتی لەلایەن کۆمپانیا و خاوەنکارەوەو… هەموو ئەمانە و چەندین هۆکاری دیكە وایکردووە ڕێژەی گیانلەدەستدانی كرێكاران ڕۆژ بەڕۆژ بەرەو زیاتر دەچێت.
لەسەر ئاستی پارێزگاكان ڕێژەی گیانلەدەستدانی كرێكاران بەمجۆرەیە سلێمانی ٢٥، هەولێر ١٦ و دهۆک شەش كرێكار لەكاتی كاركردندا گیانیان لەدەستداوە.
هۆكاری گیان لەدەستدانی ئەو كرێكارانە لە كاتی كاركردندا دەگەڕێتەوە بۆ کەوتنە خوارەوە، کارەبا گرتن، سوتان، خنکان و کەوتنە ژێر ئامێرەکان.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




