
ناوەرۆکی کۆبوونەوەکەی مەسرور بارزانی و عەلی زەیدی ئاشکرا دەبێت
باسک نێت
ئه‌مڕۆ مه‌سرور بارزانی؛ سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم، لەمیانی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌غدا، له‌گه‌ڵ عه‌لی زه‌یدی؛ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆبووه‌وه.
بەپێی ڕاگه‌یاندراوی حكومه‌تی هه‌رێم، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا مه‌سرور بارزانی پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربوونی له‌زەیدی کرد‌و پشتیوانیی حكومه‌تی هه‌رێمی بۆ سه‌رخستنی کارکانی حكومه‌ته‌كه‌ی بۆ خزمه‌تكردنی سەرجەم پێكهاته‌کانی عێراق بێ جیاوازی دەربڕی.
بەپێی ئەو ڕاگەیاندراوە، مەسرور بارزانی جه‌ختی له‌گرنگیی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و بەغدا به‌شێوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی و له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوورو ڕێزگرتن له‌قه‌واره‌ی هه‌رێم كردووەته‌وه.
سەرۆک وەزیرانی عێراقیش، جه‌ختیكرده‌وه كه ئێمه هه‌موو هاوبه‌شین له‌م وڵاته‌داو ئامانجمان چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و گه‌یشتنە به‌ڕێككه‌وتن و خزمه‌تكردنی هاووڵاتیان و پێكهاته‌كانه بێ جیاوازی.
لەو ڕاگەیاندراوەدا هاتووە: هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر پته‌وكردنی هاوكاری و هەماهەنگی له‌نێوان هه‌ردوو بەغداو هەرێم بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و تێپه‌ڕاندنی ئاسته‌نگ و ئاڵەنگارییه‌كان.




