كەش و هەوا

کەشناسی: بەفر و باران دەبارێت و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە

کەشناسی پێشبینی دەکات شەپۆلێکی بارانبارین ڕوو لە هەرێمی کوردستان بکات و لەگەڵ نزمبوونەوەی پلەی گەرمادا، بەفریش لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان ببارێت.

باسک نێت

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە ئاسمان بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت و لەدرەنگانى شەودا کاریگەرى نزمە پاڵەپەستۆى دەریای ناوەڕاست ڕوو لەناوچەکەمان دەکات کە لە دهۆکەوە کاریگەرییەکەی دەردەکەوێت.

ڕوونیشیکردەوە کە بە گشتى لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان کەمێک نمەباران دەبارێت و لەشەودا کاریگەرییەکەی بۆ سەرجەم ناوچەکان درێژ دەبێتەوە و لە درەنگانی شەویشدا لە ناوچە شاخاوییە بەرزە سنوورییەکان و لوتکەى شاخە بەرزەکان کەمێک بەفر ببارێت.

سەبارەت بە سبەینێ هەینیش کەشناسی ڕایگەیاند، سەرجەم ناوچەکانی هەرێم دەکەونە ژێرکاریگەرى شەپۆلی بارانبارین و لە دواى نیوەڕۆوە بارانبارین بە شێوەى مامناوەند و لە هەندێک ناوچەش لێزمەبارانى پچرپچر دەبێت بەتایبەتیش لە بەشێک لە سنوورى پارێزگاى دهۆک و بەشێک لە ئیدارەى راپەرین.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close