عێراقكەش و هەواكوردستانهەواڵ
شەپۆلێکی بەفر و باران ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
![](https://www.basknet.net/wp-content/uploads/2023/12/inbound5013981235070833989-780x405.jpg)
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 9ی 12ی 2023، ئاراس جه‌بار، شاره‌زای كه‌شناسی رایگه‌یاند، کەشی ئێستای ھەرێمی کوردستان ھەوری پڕ و تەواو ئاسمانی ناوچەکەی پۆشیوە، لە ھەندێ ناوچەشدا بارانبارین دەستی پێکردوە و کاریگەری ئەم شەپۆلە تا درەنگانی ئەمشەو بەردەوامی دەبێت و زۆرترین کاریگەری لەسەر ناوچەکانی پارێزگای دھۆک و ناوچە شاخاویەکانی دەبێت لەگەڵ بارینی بەفر لە لوتکەی چیای ناوچە سنوریەکاندا.
ئه‌وه‌شی خسته ڕوو، لە رۆژی سێشەممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌وه شەپۆلێکی دیکەی به‌فر و بارانبارین بۆ ماوەی دوو رۆژ ناوچەکانمان دەگرێتەوە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە