جارێکی دیکە خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێم دەستیپێکردەوە و بەردەوامن لەسەر داواکردنی مووچە و شایستە داراییەکانیان.
ماوەی سێ مانگە خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێم بەردەوامە و داوای مووچە و شایستە داراییەکانیان و دەستپێکردنەوەی پلەبەرزکردنەوە دەکەن.
مامۆستایانی وانەبێژ و گرێبەستیش داوای بەهەمیشەییکردنیان دەکەن.
لە ئێستادا لە مانگی 12ـداین و هێشتا موچەی مانگی نۆی ئەمساڵیان وەرنەگرتووە، تاوەکو ئێستا حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم دابەشکردنی مووچەی رانەگەیاندووە و هێشتا چارەنووسی سێ مووچەی کۆتایی ئەمساڵیشیان نادیارە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە