عێراقكوردستانهەواڵ

بە قیستی مانگانە کەرەستەی خۆراکی دەدرێتە هاوڵاتییان؛ هەرێمیش دەگرێتەوە

وەزارەتی بازرگانیی عێراق ڕایگەیاند، چەند بنکەیەکی فرۆشتنی تایبەت بە کەرەستەی خۆراکی دەکرێتەوە کە لە ڕێگەیەوە هاوڵاتییان دەتوانن بە قیستی 10 هەزار دیناری مانگانە کەرەستەی خۆراکی بکڕن. دەشڵێت: “ناوچەکانی هەرێمیش دەگرێتەوە”.
وەزارەتی بازرگانیی عێراق ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، لەسەر راسپاردەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق، چەند بنکەیەکی فرۆشتنی تایبەت بە کەرەستەی خۆراکی بۆ هاوڵاتییان دەکرێتەوە بەشێوەی قیست.


ئاماژە بەوەش کراوە، هاوڵاتییان لەو ناوەندانەی کە دیاریدەکرێت دەتوانن مانگانە بەبڕی 100 هەزار دینار کەرەستەی خۆراکی بکڕن.
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشداوە، مانگانە تەنیا 10 هەزار دینار دەگێڕنەوە بۆ ناوەندەکە، ئەوەش لەپێناو ئەوەی بارگرانیی داراییان بۆ دروستنەبێت.


لە ڕاگەیەندراوەکەدا باس لەوەش کراوە، ئەو پرۆژەیە هاوڵاتییانی هەرێمیش دەگرێتەوە بەتایبەت ناوچەی دهۆک کە زیاتر لە 280 هەزار خێزانی کەمدەرامەتی تێدا نیشتەجێیە.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، هاوڵاتییان بەشەخۆراکی مانگانەی خۆیان وەردەگرن و دەتوانن لە ناوەندەکانی تریش گۆشت و مریشک و بەرهەمە شیرەمەنییەکانیان بە نرخی پاڵپشتیکراو دەستبکەوێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close