عێراقهەواڵ

هێزە سونییەكان نزیكبونەتەوە لە دیاریكردنی كەسایەتیەك بۆ پۆستی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق

رۆژنامەی (الصباح):

هێزە سونییەكان نزیكبونەتەوە لە دیاریكردنی كەسایەتیەك بۆ پۆستی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق.باسک نێت

موجاشع تمیمی, شرۆڤەكاری سیاسی دەڵێت: پرسی هەڵبژاردنی سەرۆكێكی نوێ‌ بۆ پەرلەمانی عێراق, بەرەو چارەسەربوون دەڕوات, بەتایبەت دوای درێژكردنەوەی وەرزی یاسادانان, كە ئەوە دەگەیەنێت هێزە سیاسیەكان رێككەوتون لەسەر ئەوەی, هیچ پۆستێك بە بەتاڵی نەهێڵنەوە.

چارەسەرەكان بەرەو ئەوە هەنگاودەنێنن (مەحمود مەشهدانی) سەرۆكی كوتلەی (ئەلسەدارە), بە سەرۆكی پەرلەمان هەڵبژێردرێت, كە كەسێكی نزیكە لە محەمەد حەلبوسی, سەرۆكی حزبی تەقدوم, وێڕای ئەو پەیوەندیە بەهێزەی مەشەهدانی هەیەتی لەگەڵ هێزەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی.

لەگەڵ ئەوەی دۆخەكە لە بەرژەوەندی حزبی تەقدومە, بەڵام تائێستا ئەو حزبە پشت نابەستێت بە هەمواركردنی مادەی (12) لە پەیڕەوی ناوخۆ.

هەندێك لەلایەنەكانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی(رەوتی حیكمەو عەسایب ئەهلی حەق و رێكخراوی بەدر) رایگەیاندووە, لەگەڵ شایستیەیی حزبی تەقدومن بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە, ئەوەش شكستێكی گەورەیە بۆ نەیارەكانی حەلبوسی كە (سالم عیساوی)كاندیدیانە, بەوەش كارەكان روون بوونەتەوە, ئەو پۆستە بۆ حزبی تەقدوم دەبێت, یان كەسێك كە تەقدوم پێی رازیبێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close