بزووتنهوهی ئیسلامیرابــهری گشتیعێراقكوردستان
بەلاغی کۆتایی کۆبونەوەی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی ئیسلامی
بەلاغی کۆتایی کۆبونەوەی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی ئیسلامی
ئەمڕۆ شەمە بەرواری 9/3/2024 مەكتەبی سیاسی بزووتنەوەی ئیسلامی بە سەرپەرشتی مامۆستا عیرفان عەلی عەبدولعەزیز ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی لە شاری سلێمانی كۆبووەوە.
لەكۆبوونەوەكەدا گفتوگۆی چڕ لە بارەی دۆخی عێراق و هەرێمی كوردستان كرا و تەئكید لە خراپی دۆخی ژیان و گوزەرانی هاووڵاتیان بەگشتی و مووچەخۆران بە گشتی كرایەوە و داوا كرا چیدیكە بابەتی سیاسی تێكەڵ بە قوتی مووچەخۆران نەكرێت و لایەنە سیاسییەكانیش لە بەرژەوەندییە سیاسی و حزبییەكانی خۆیان خۆش ببن و بیكەنە قوربانی بەرژەوەندی گشتی و هاووڵاتیان.
مەكتەبی سیاسی بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی ڕەمەزانەوە پیرۆزبایی لە موسڵمانانی جیهان بە گشتی و كوردستان بەتایبەتی دەكات و داواش دەكات هاتنەوەی ئەم مانگە پیرۆزە ببێتە هەوێنی ئاشتی و ئارامی بۆ هەرێمی كوردستان و عێراق و سەرجەم وڵاتانی ئیسلامی و موسڵمانان.
لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا دەستخۆشی لە كار و چالاكی بازنەكانی هەڵبژاردنەكان كرا بۆ كار و چالاكییەكانیان و پاش گفتوگۆیەكی چڕ لە بارەی چۆنێتی بەشداریكردن و خۆئامادەكردنی بزووتنەوەی ئیسلامی لە هەڵبژادنەكان، چەندین بڕیار و راسپاردەی پێویست بۆ ئەو مەبەستە درا و داوایان لەهاووڵاتیان کرد لە ئێستاوە خۆیان بۆ بەشداری لە هەڵبژادنەكان ئامادە بکەن و بە پەرۆشەوە بە دەنگەكانیان ئایندەی هەرێمی كوردستان دیاری بكەن.