ئابووریكوردستانهەواڵ

نزیکەی 20 ملیار دۆلاری بەرپرسانی هەرێم‌ و بەغدا لەبانکەکانی لوبناندایە و ناتوانن ڕایبکشێنەوە

بەگوێرەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری لوبنانی، زیاتر لە18 ملیار دۆلاری بەرپرسانی عێراق‌و هەرێم کە لەبانکەکانی لوبنان دانراون، بەهۆی قەیرانی دارایی ئەو وڵاتەوە چارەنوسی نادیارەو ئێستا ناتوانرێت وەربگیرێتەوە، ئەو بڕە پارانە بەناوی کەسایەتیی‌و کۆمپانیاو لایەنی حکومی عێراقییەوە تۆمارکراون.

ئەو سەرچاوەیە کە داوایکردوە ناوەکەی ئاشکرانەکرێت باسی لەوەکردوە، وتویه‌تى:”ژمارەیەکی زۆر لەکەسایەتیی عێراقیی هەیە کە هەژمارە بانکییەکانیان بەناوی کەسانی ترو نەتەوەی ترەوەیە”.

ڕوونیشیکردووەتەوە، پێدەچێت ژمارەکە زۆر لەوە گەورەتربێت، بەوپێیەی بەشێک لەبەرپرسان لەترسی گەمارۆکان هەژماری بانکییان بەناوی کەسایەتیی لوبنانی کردۆتەوە کە ئاراستەی سیاسییان لەخۆیانەوە نزیکە بەتایبەت هێزو لایەنەکانی سەر بەئێران.

ئەوەش هاتووە، هێشتا ئەو بەرپرس‌و کەسایەتییە عێراقییانە داوای ڕاکێشانی پارەکانیان لەبانکەکانی لوبنان نەکردوە، بەوپێیەی ئەگەر داواشی بکەنەوە هیچیان دەستناکەوێتەوە، لەبەرئەوەی بانکەکان هیچ سیولەیەکی نەختینەیی تێدانییە.

وتیشی”تەنانەت ئەگەر پارەش هەبێت ئەوە ئەو پارانە تەنها وەک ژمارەیەک لەناو بانکەکاندا دەمێننەوە”.

ئاشکراشیکرد، لەو بڕە پارەیە، 1.3 ملیار دۆلاری هی حکومەتی عێراقییەو زیاتر لە650 ملیۆن دۆلاریش هی حکومەتی هەرێمی کوردستانە، ئەو پارانەی تریش کە دەمێنێتەوە هی کەسایەتییە سیاسییەکان‌و خاوەن کارو ئەوانەیە کە ڕەگەزنامەی عێراقییان هەیەو پارەکانیان بەناوو ڕەگەزنامەی عێراقی تۆمارکردوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close