ئابووریجیهانهەواڵ

نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهاندا

ئەمڕۆ پێنج شەممە نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهاندا بە بەراورد لەگەڵ دوێنێ کەمێک دابەزیووە بەشێوەیەک نرخى یەک بەرمیل نەوتى برێنت لە 30 دۆلار و 90 سەنتەوە بۆ 29 دۆلار و 93 سەنت نزبووەوە.

بۆرسەی جیهانی نرخی نەوتی ئاشكراكردووە،رخی هەر بەرمیلێك نەوتی برێنت لەبازاڕەكانی جیهاندا بە 29 دۆلار و 93 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە هاوكات، نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی ئەمریكا بە 24 دۆلار و23 سەنت فرۆشراوە.

چەند رۆژێک نرخى نەوت بەرزبوونەوەی بە خۆوە بینیووە بەرزبوونەوەکەش بەشێکی پەیوەندیی بە کاریگەریی کەمکردنەوەی رێکارە تەندروستییەکانی پەیوەست بە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەیە، دوای ئەوەی لە دوو مانگی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە نرخی نەوت زیاتر لە 60% زیانی پێگەیشت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close