كوردستانهەواڵ

بزووتنەوەی ئیسلامی و یەکێتی نیشتمانی کوردستان کۆبوونه‌وه‌

شاندێکی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی ئیسلامیی سەردانی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتمانی کوردستانیان کردو هەردوولا تاوتوێی بارودۆخی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکەیان کرد.
ئەمڕۆ پێنج شەممە ۷ی ئایاری۲۰۲۰ شاندێکی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی ئیسلامی بە سەرۆکایەتی بەڕێز کامیل حاجی علی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕی و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی و سەرکردایەتی، لە سلێمانی سەردانی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتمانی کوردستانیان کردو لەلایەن بەڕێزان رزگار علی، کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی پێشوازیان لێکرا.
لە کۆبوونەوەیەکدا هەردوولا جەختیان لە بەرەو پێشبردنی پەیوەندییەکانیان کردەوەو لە هەمانکاتدا بارودۆخی هەرێمی کوردستان و ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیانیان تاوتوێکرد کە پێویستە حکومەتی هەرێم چارەسەری کێشەکانی هاوڵاتیان بکات و پابەند بێت بە دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان و پێدانی ووچەی فەرمانبەران.
هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی کە بە یەکڕیزی لایەنە سیاسییەکان دەتواندرێت دەستکەوتەکان بپارێزرێن.
هەردوو لایەنی سیاسی هیوا خوازبوون کە بە زووترین کات کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا بەپێی دەستور چارەسەر بکرێت و کابینەی تازەی حکومەتی عێراقیش لە ئاستی داخوازییەکانی خەڵک بێت و مافەکانی کورد دابین بکات.
شاندی بزووتنەوەی ئیسلامیی پێکهاتبوون لە بەڕێزان کامیل حاجی علی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕی، د. عبداللە وەرتی، ئەندامی دەستەی کارگێڕی، ئەنوەر عەنەبی و حوسێن حسن، ئەندامانی مەكتەبی سیاسیی، م. ئالان بەرزنجی، ئەندامی سەركردایەتی و بەرپرسی مەڵبەندی دووی سلێمانی و محمد شارباژێڕی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی سلێمانی و هەڵەبجە.
شاندی پێشوازی یەکێتی نیشتمانی کوردستان پێکهاتبوون لە بەڕێزان رزگار عەلی، کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی د. سۆران جەمال تاهیر، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی، د. میران محمد، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی و سالار سەرحەد خەلیفە، لێپرسراوی بۆردی پەیوەندییە کوردستانییەکان.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close