جیهانهەواڵ

چاوەڕوان دەکرێت لەم کاتەدا ئێران هێرش بکاتە سەر خاکی ئیسرائیل

ئێران هەڕەشەی هێرشکردنە سەر ئیسرائیل دەکات و چاوەڕوان دەکرێت لە 48 کاتژمێری داهاتوو هێرش بکات، لەبەرامبەردا ئەمریکاش خۆی ئامادە دەکات.

باسک نێت
ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆڕناڵ بڵاویکردووەتەوە، ئیسرائیل لە باشوور و باکووری خاکەکەیەوە ئامادەکاری بۆ هێرشی ڕاستەوخۆی ئێران دەکات، کە ئەگەری هەیە لە ماوەی 24 بۆ 48 کاتژمێری داهاتووبێت.
بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی ڕۆیتەرزیش، ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران لە سەردانەکەیدا بۆ عومان پەیامێکی بۆ واشنتن ناردووە و هەڕەشەی ئەوە دەکات ئەگەری هەیە لەماوەی 48 کاتژمێری داهاتوودا هێرش بکەن، ناتانیاهوش بۆ ئەمە ئامادەکاری کردووە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close