باسک نێت
ماڵپەری یەنی شەفەق خشتەی سەردانەکانی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیای بڵاوکردەوە و رایگەیاند” دوای 12 ساڵ، ئەردۆغان لە 22ـی ئەم مانگە بە سەردانێکی فەرمی دەگاتە عێراق و لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.
راشیگەیاندووە” سەردانەکەی ئەردۆغان گرنگی ئابووری و دیپلۆماسی زۆری هەیە بەتایبەتی دوای ناوبڕێکی زۆر سەردانی عێراق دەکاتەوە.
پێشتر سەرچاوەکانی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاندبوو، ئەردۆغان جگە لە بەغدا، سەردانی هەولێر دەکات و ژمارەیەک کۆبوونەوەی باڵای دەبێت.
ئەم سەردانەی ئەردۆغان بۆ بەغدا دەبێتە یەکەم سەردانی سەرۆککۆماری تورکیا هەرچەندە لە ساڵانی 2008، 2009 و 2011، ئەردۆغان وەک سەرۆکوەزیرانی تورکیا سەردانی بەغدای کرد ئەو کاتە نوری مالیکی سەرۆک وەزیرانی عێراق بوو.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە