
کەشتییەک لە دەریاى سوور ژێر ئاو کەوت
میدیا عەرەبییەكان لە بارەی هێرشێكی نوێی حووسییەكان بۆ سەر كەشتییەكی بازرگانی لە دەریای سوور زانیاری نوێیان ئاشکرا کرد.
باسک نێت
میدیا عەرەبییەکان بڵاویان کردەوە، شەوی ڕابردوو حووسییەكانی یەمەن لە ڕێگەی دوو بەلەمەوە هێرشیان كردە سەر كەشتییەكی بازرگانی لە دەریای سوور و بەهۆیەوە كەشتییەكە ژێر ئاو کەوت.
دەشڵێن، ئەو کەشتیەى هێرشى کراوەتە سەر ئاڵاى لیبیریاى لەسەر بووە، بەڵام لەلایەن کۆمپانیایەکى یۆنانەوە خاوەندارى دەکرێت.
لە دوای سەرهەڵدانی شەڕی حە«ما»س و ئیسرائیل، حوسییەكانی یەمەن پشتیوانی خۆیان بۆ حە»ما«س دووپات كردەوە و ڕایانگەیاند، لە دەریایی سوور هەر كەشتییەكی ئیسرائیل یان وڵاتانی دیكە بەرەو ئیسرائیل بچێت دەیكەنە ئامانج.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە