كوردستانهەواڵ

گۆڕانكاریی لەخێرایی كامێرای چاودێری تیژرۆیی خاڵ بۆ خاڵ دەكرێت

باسک نێت – سلێمانی

بەپێی زانیاریەکانی باسک نێت: لە ئێستادا گۆڕانكاریی لە نەخشەی خێرای كامێرای چاودێری تیژرۆیی خاڵ بۆ خاڵ كراوەو بۆ نمونە، سەرەتای دەستپێكی كامێراكان كە لەسلێمانیەوە بەرەو دوكان دەڕۆیت پێشتر خێرای یەكەم كامێرا 80 بووە ئێستا كراوە بە 100 وە گۆڕانكاری لە هەمان كامێراكانی دیكە كراوە.

وتیشی: بەپێی شوێنەكان خێرایی دەگۆڕێت و لە شەقامە سەرەكیەكان خێرایی 100 و لە هەندێك شوێن 80و هەندێك شوێنی دیكە خێرایی 60 و لە سلێمانیەوە بەرەو دوكان 12 كامێرا جێگیركراوە و بەئاڕاستەی هاتنەوەش 12 كامێرای دیكە جێگیر كراوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close