كوردستانهەواڵ

ڕووداوێکی هاتووچۆ ڕوویدا ، کارەساتی لێکەوتەوە

باسک نێت – چەمچەماڵ

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌ له‌ئه‌نجامی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگری مریشك له‌سنوری قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ، سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگر كه‌ مریشكی باركردوە له‌ نزیك گوندی گەورەدێ له‌نزیك ناوچه‌ی به‌رده‌قاره‌مان له‌سنوری قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ وه‌رگه‌ڕا و سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا كه‌ دوو سه‌رنشین و شۆفێری بارهه‌ڵگره‌كه‌ بوون. به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، ته‌رمی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ڕووداوه‌كه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی سلێمانی كراون و پاش رێكاره‌ ته‌ندروستیه‌كان، راده‌ستی خانه‌واده‌كانیان ده‌كرێته‌وه‌.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close