عێراقكوردستانهەواڵ

بەغداد: لەم ساڵدا زیاتر لە چوار تریلیۆن و 10 ملیار دیناریان بۆ هەرێمی کوردستان ناردووە

وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند، لە پێنج مانگی یەکەمی ئەم ساڵدا عێراق زیاتر لە 47 تریلیۆن دینار خەرجی و 54 تریلیۆن دینار داهاتی هەبووە، لەو ماوەیەشدا زیاتر لە چوار تریلیۆن و 10 ملیار دیناریان بۆ هەرێمی کوردستان ناردووە.

وەزارەتی دارایی و ئابووری عێراق خشتەی داهات و خەرجییەکانی پێنج مانگی یەکەمی ئەم ساڵی بڵاوکردەوە، کۆی گشتی خەرجییەکان لەو ماوەیەدا، 47 تریلیۆن و 827 ملیار و 405 ملیۆن دینارە، کە 42 تریلیۆن و 877 ملیار دیناری خەرجی بەردەوام و 4 تریلیۆن و 950 ملیار دیناریشی خەرجیی وەبەرهێنان بووە.
بەپێی بڵاوکراوەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی عێراق، ئەم وەزارەت و دامەزراوانە زۆرترین خەرجییان هەبووە:

  • وەزارەتی دارایی: 10 تریلیۆن و 610 ملیار دینار
  • وەزارەتی ناوخۆ: پێنج تریلیۆن و 490 ملیار دینار
  • وەزارەتی پەروەردە: چوار تریلیۆن و 473 ملیار دینار
  • ئەنجوومەنی وەزیران: چوار تریلیۆن و 78 ملیار دینار
  • هەرێمی کوردستان: چوار تریلیۆن و 10 ملیار و 368 ملیۆن دینار
  • وەزارەتی بەرگری: سێ تریلیۆن و 325 ملیار دینار
  • وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی: دوو تریلیۆن و 655 ملیار دینار
  • وەزارەتی تەندروستی و ژینگە: دوو تریلیۆن و 656 ملیار دینار
  • 23 تریلیۆن تەنیا بۆ مووچەی فەرمانبەران.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close