
وەزارەتی تەندروستی غەززە ڕایگەیاند، شهوی ڕابردوو 32 تهرمیان وهرگرتووه كه لە ئەنجامی بۆردومان و هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل لە ناوچە جیاجیاکانی کەرتی غەززە گیانیان لهدهستداوه.
وەزارەتی تەندروستی غەززە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: “32 شەهید گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکان کە زۆرینەیان منداڵ و ژن بوون، هاوکات داگیرکاری بەردەوام بووە لە ئەنجامدانی کۆمەڵکوژی و تاوانی جینۆساید لە کەرتی غەززە”.
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی حکومەتی حەماسیش لای خۆیەوە ڕایگەیاند، زیاتر لە 70 هێرشی ئاسمانی تۆمارکراوە کە ماڵی مەدەنی و دامەزراوە تەندروستی و بازرگانییەکانی کردووهتە ئامانج له غهززه و خان یونس.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە